- کوردی
- عربي
- English
لە ناو جەرگەی پایتەختی ڕۆشنبیریدا، گۆڕانکارییەکی سەرنجڕاکێش دیواری سالمى ڕازاندۆتەوە، کە هێمایەکە بۆ ناسنامەی سلێمانی. iQ ئەم ئەرکە پڕ شانازیی و مێژوویەی لە ئەستۆی خۆی گرتووە و سوودی لەم دەرفەتە وەرگرتووە و دیوارەکەی بە نەخشاندنی وێنەی کەسایەتییە ناودارەکان ڕازاندۆتەوە، هەر یەکێکیان ستایشێکە بۆ ئەو کەسایەتییە کاریگەرانەی کە ڕابردوومان دروست دەکەن.
ئاشنای کەلتوری دەوڵەمەندی شاری سلێمانیبە و ببینە کە چۆن دیواری سالم دەگۆڕێت بە تابلۆیەکی زیندوو بۆ مێژوومان. ئەم وێنانە ژیان دەدەن بە چیرۆکی ئەستێرە دیارەکانی شارەکەمان. زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم کەسایەتییانە بزانە و ئاشنای چیرۆکەکانیان بە، و لەڕێیەوە کەلتوری هەمەچەشنی شاری سلێمانی و داهاتووی گەشی ببینە. دیواری سالم کە لەم دواییەدا نۆژەنکرایەوە بەڵگەیەکە بۆ مێژووی هاوبەشمان، کە بە هەنگاوەکانی کەلەپووری سەرنجراکێشی هەمیشەیى نەخشێنراوە.

شێخ مهحمودی حهفید وهك شاعیرێك
نامەوێ ژینی ئـەسارەت بەسمە عومری گومڕەھی
نایکەمە سەرخۆم بەدەستی موددەعی تاجی شەھی
شێخ مهحمودی نهمر زیاتر وهك رابهر و سهركرده و مهلیكی كوردستان باسی كراوه و ههزاران لاپهڕه لهو بارهیهوه نوسراوه.
بهڵام لایهنێكی تری ژیانی شێخی نهمر كه كهمتر رۆشنایی خراوهته سهر لایهنی ئهدهبی و رۆشنبیرییه.
ساڵی 2006 لهیادی پهنجاههمین ساڵیادی كۆچی دوایی شێخی نهمردا، مامۆستا عومهر مهعروف بهرزنجی كتێبێكی ناوازهی بهناوی (نوربهخشی، شیعرهكانی مهلیكی كوردستان شێخ مهحموود بهرزنجی) بڵاو كردهوه. مامۆستا عومهر لهو كتێبهدا زۆربهی شیعرهكانی شێخی ساغ كردووەتهوه و پهراوێزی بۆ نوسیون و ئهوهی خستووەتهروو كه شێخ شاعیرێكی گهوره و خاوهنی چهند شاكارێكی بهرزی ئهدهبییه و نازناوی شاعیری نوربهخشی بووه.
شێخ مهحمود لهبنهماڵهیهكی زاناو خوێنهوار و رۆشنگهر پهروهرده بووه، شێخ سهعیدی باوكی شاعیر بووه، كاك ئهحمهدی شێخ و شێخ مارفی نودێ زانا و نوسهر بوون و چهندین كتێبی ناوازهیان ههیه.
شێخ كاریگهری ئهو بنهماڵه خوێنهوارهی بهسهرهوه بووه، بۆیه ههر لهحوجرهوه خولیای شیعر و ئهدهبیات بووهو دواتر بووه بهشاعیرو چهندین شیعری جوانی نیشتمانی و نهتهوهیی بۆ بهرگری لهوڵاتو بهدهستهێنانی مافی سەربەخۆیی گهلی كوردستان نوسیوه.
لهسهرهتای بیستهكانی سهدهی رابردوودا،پشتیوانێكی بههێزی بزووتنهوهی ئهدهبی و رۆشنبیری بووه و پهیوهندییهكی بههێزی لهگهڵ شاعیران و روناكبیران ههبووه.
لهو كاتهدا و لهسهردهمی دهسهڵاتی شێخدا چوار رۆژنامه دهرچوون (بانگی كوردستان1922، رۆژی كوردستان1922، بانگی حهق 1923، ئومێدی ئیستقلال1924).
هێنده رۆژنامه لای شێخ بایهخی ههبووه كهشاری سلێمانی بهجێهێشتووه و چووەته ئهشكهوتی جاسهنه، ئامێری چاپهمهنی بردووه و لهوێ رۆژنامهی بانگی حهقی دهركردووه.
بێجگه له شیعرهكانی، نامهكانی شێخ مهحموود كه بۆ كهسایهتی و شاعیران و هاوڕێیانی نوسیوه، نرخێكی بهرزی ئهدهبیان ههیه، چونكه بهشێوازێكی ئهدهبی نووسیونی و شیعریشی تێههڵكێش كردوون.
ئهم پیاوه مهزنه تهنانهت لهكاتی دورخستنهوهشی بۆ ناوهڕاست و خوارووی عیراق بایهخی بهچاپكردنی دهستنوسه بهنرخ و دهگمهنهكانی بنهماڵهكهی داوه و لهساڵی 1933 لهشاری بهغدا دوو كتێبی دهستنوسی شێخ مارفی نودێ و كاكه ئهحمهدی شێخی بهچاپ گهیاندووه.
جوانترین شیعری كه بۆ رهتكردنهوهی ژیانی دیلی و تاجی شاهیی دوژمنان نووسیویهتی شیعری شەڕی سورداشە كه ئهمه بەشێکیەتی:
نامهوێ ژینی ئهسارهت بهسمه عومری گومڕههی
نایكهمه سهرخۆم بهدهستی موددهعی تاجی شههی
قهد بهئهمری دوژمنانم نامهوێ فهرمانڕههی
نامهوێ تهختی كهی و بهختی جهم و شاهنشههی
بهداخهوه مهلیكی كوردستان ٦٢ ساڵ لهمهوبهر و له ٩ی تشرینی یهكهمی ١٩٥٦ كۆچی دوایی كرد.
درودی رێز و وهفا بۆ رۆحی پاكی شێخ مهحمودی مهلیك و شاعیر لهیادی ٦٢ساڵهی كۆچی دواییدا.

پیرەمێرد
تۆفیق بەگی مەحموود ئاغای هەمزاغای مەسرەف، كە دواتر ناوی پیرە مێردی لە ڕۆحی خواجە عوبێدوڵڵای ئەنسارییەوە وەرگرت و كردیە نازناوی خۆی، لە دایكبووی ساڵی 1867ی گەڕەكی گۆیژەی شاری سلێمانییە، لە تەمەنی شەش ساڵیدا خراوەتە حوجرە و لەحوجرەكانی مەلا سەعیدە گۆجە و مەلا سەعیدی زڵزڵەیی دەرسە ئاینیەكانی خوێندووە، دواتر لە مزگەوتی هەمازاغای باپیری بووە و بە فەقێ و لای مەلا مەحمود دەرسی ئاینی و زمانی عەرەبی خوێندووە.
پاشان ڕووی كردۆتە شاری سنەی رۆژهەڵات و لە مزگەوتەكانی ئەو شارە دەرسی ئاینی خوێندووە و دواتر گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی.
ساڵی 1882 كراوە بە كاتبی نفووس لە سلێمانی و ساڵی 1886 كراوە بە باشكاتبی دادگای شارباژێڕ.
ساڵی 1895 كراوە بە یاریدەدەری داواكاری گشتی لە شاری كەربەلا، بەڵام ئەو ئیشەی لەو شارە بەدڵ نەبووە و زوو وازی لێهێناوە و گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی.
دواتر وەك فەرمانبەری میری لە سلێمانی و هەڵەبجە خزمەتی كردووە.
پیرەمێرد هەر لەمنداڵیەوە خولیای ئەدەب و خوێندنەوەی شیعری شاعیران ئەبێ و ئەكەوێتە ژێر كاریگەری شیعرەكانی نالییەوە، لەو بارەیەوە ئەڵێ تا مەولەویم نەناسی بوو، نالیم بە پێغەمبەری شیعری كوردی ئەزانی!
پیرەمێرد 31 ساڵی قۆناغی یەكەمی تەمەنی لە سلێمانی بە خوێندن و وەزیفە و خولیای ئەدەبەوە بەسەرئەبات. لە دوای ئەوە قۆناغی دووەمی ژیانی دەست پێدەكات كە لە ساڵی 1898 ەوە لەگەڵ شێخ سەعیدی حەفید ئەچێتە ئەستەنبوڵ و چارەكە سەدەیەك لەوێ ئەمێنیەوە. سەرەتا بەهۆی شارەزایی لە زمانی فارسی، لە كۆشكی سوڵتانەوە داوای لێئەكرێ بە زمانی فارسی وەڵامی نامەیەكی شا نەسرەدینی پادشای ئێران بداتەوە كە بۆ سوڵتان عەبدولحەمیدی نووسی بوو، پیرەمێرد هێندە وەڵامێكی جوان بە زمانی فارسی ئەنووسی، ئەبێتە جێگەی سەرنجی كاربەدەستانی عوسمانی، لە پای ئەوە سوڵتان پلەی بەگی ئەداتێو ئەیكاتە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ئەستەنبوڵ. سەرباری وەرگرتنی ئەو پلەوپایە باڵایە، پیرەمێرد پێی وابووە ئەوە شتێكی كاتییە و لای ئەو خوێندن و خوێندەواری هەمیشەیی و گرنگتر بوون، هەربۆیەش لەوێ ڕێگەی خوێندنی گرتۆتە بەرو كۆلیجی حقوقی تەواو كردووە و دواتر بووە بە پارێزەر و لەگەڵ ئەوەشدا كاری ڕۆژنامەنووسی كردووە و ماوەی چوار ساڵ سەرنووسەری گۆڤاری ڕەسملی كتاب و خاوەن و سەرنووسەری ڕۆژنامەی كورد بووە و لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەی تری كوردی و توركی و فارسی وتار و شیعر و نووسینەكانی بڵاوكردۆتەوە.
تەنانەت بەرهەمەكانی بۆ ڕۆژنامەكانی ئێران و میسرو فەرەنساش ناردووە. بێ لە كاری پارێزەری و ڕۆژنامەنووسی، پیرەمێرد كاری ئیداریشی كردووە و چەندین پۆستی باڵای وەك قائیمقامی و موتەسەریفی لە توركیا وەرگرتووە. سەرباری ئەوەی ئەو پۆستە باڵایانەشی هەبووە، كێشەی ڕەوای میللەتەكەی هەرلەبیر بووە و خەباتی سیاسی و ڕووناكبیری بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كورد كردووە و لە چەند كۆمەڵە و ڕێكخراوی سیاسیی كوردەكانی توركیادا خەباتی كردووە و خۆی وتەنی ماخۆلانی كوردایەتی و نیشتمانپەروەری كەوتبووە سەری و لە ئەستەنبوڵ نەعرەی نیشتمانی كێشاوە. هەر بەهۆی هەڵوێستە سیاسییەكانییەوە چەندین جار لە توركیا زیندانی كرابوو و بڕیاری لەسێدارەدانیشی بۆ دەرچوو بوو. بەڵام پیرەمێرد وەك لە وەسێتنامەكەیدا ئەڵی بە سەربەرزی ئەزانم كە لە ڕێی باوەڕی خۆما حەپسیو زیندانی زۆرم دیوە.
ئەستەنبوڵ وەك شارێكی گەورە و خاوەن شارستانی، مەڵبەندێكی گرنگ بووە بۆ پێگەیاندنی پیرەمێرد لە ڕووی خوێندن و نووسین و زمان و ڕۆژنامەگەری و پارێزەریو ئیداری و سیاسییەوە.
لە دوای چارەكە سەدەیەك مانەوەی لە توركیا، لە ساڵی 1925 گەڕایەوە سلێمانی، لێرەوە قۆناغێكی تری خزمەت و بەخششەكانی دەستی پێكردو بڕیاریدا هیچ وەزیفەیەكی حوكمی وەرنەگرێ و خۆی بۆ خزمەتی خوێندەواری و ڕۆژنامەنووسی تەرخان بكات، كە بەلای ئەوەوە لە هەموو كارێكی تر پیرۆزتر بوو. هەر واشیكرد.
ئیدی بووە پشتیوانی ڕۆژنامەی ژیان و شیعرو نووسینەكانی لەو ڕۆژنامەیەدا بڵاو ئەكردەوە.
لە ڕۆژی 5 ی ئایاری 1932 تا 15ی حوزەیرانی 1950 لە قەلەندەرخانەكەیەوە ڕۆژنامەكانی ژیان و ژینی بەدوای یەكدا دەركرد و خزمەتێكی گەورەی بە ڕەوتی ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەگەریی كوردی كرد. بێجگە لە كاری ڕۆژنامەنووسی، پیرەمێرد بایەخێكی زۆریشی بە خوێندن و خوێندەواری داو باوكی ڕووحی قوتابخانەی زانستیی ئێواران بوو، كە ماوەی 12 ساڵ بەردەوام بوو لە ڕووبەروبوونەوەی نەخوێندەواری و ئەنجامدانی چەندین چالاكی ئەدەبی و هونەری، سەدان كەس لەوێوە فێری خوێندەواری بوون. یەكێك لە دەستكەوتە نایابەكانی تری پیرەمێرد بوژانەوەی جەژنی نەورۆز بوو وەك بۆنەیەكی نەتەوەیی گەلی كورد، ساڵانە سەرپەرشتی ڕێورەسمی ئاگركردنەوە و سەیرانی نەورۆزی لە مامەیارە و كارێزی وەستا شەریف ئەكردو گیانی بەرزی نەتەوەیی بە بەر ئەو بۆنەیەدا كرد.
پیرەمێردی نەمر باوكی میهرەبانی ژیان و ژین و زانستی و نەورۆز بووە و چوار جگەرگۆشەی خۆشەویستی بوون و زیاتر لە 20ساڵی تەمەنی بەوان بەخشی. بەوەش خزمەتێكی گەورەی بە بواری ڕۆژنامەگەری و خوێندەواری و كلتووری و بوژانەوەی بیری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری كرد. سەرەڕای ئەوانە پیرەمێرد ڕووناكبیرێكی پێشكەوتنخواز و پشتیوانێكی گەورەی ژنان و دابینكردنی مافەكانیان بوو. هەروەها بایەخێكی زۆری بە ڕشتەكانی هونەر بە گشتی و هونەری شانۆ بە تایبەتی دابوو. بە بایەخەوە لە ڕۆڵی پیرەمێردی نەمر دەڕوانرێ و بەیەكێك لە پایە بنچینەییەكانی ڕۆشنبیری و خوێندەواریی سلێمانی دادەنرێ و بە هەوڵەكانی ئەم و ڕووناكبیرانی دیكە ئەو شارە بەشاری ڕۆشنبیری ناسراو دواتر بە ڕەسمیش بووە پایتەختی ڕۆشنبیری و شاری داهێنەری ئەدەبی یونسكۆ. ئەم كەسایەتییە گەورەیە لە ڕۆژی 19ی حوزەیرانی 1950 ماڵئاوایی یەكجاری كرد و بە خاكی مامەیارە سپێردرا.

ئەحمەد بەگی تۆفیق بەگ: یەكەم پارێزگاری سلێمانی
ئەحمەد بەگی تۆفیق بەگ كەسایەتییەكی ناسراو و ناوداری شاری سلێمانی بووە و لەبنەماڵەی خەندان بووە، لە رشتەكانی كارگێڕی و تەشریعی و رۆشنبیری و هونەری خزمەتێكی زۆری شارەکانی سلێمانی و ھەولێرو كوردستانی كردووە.
ساڵی 1898 لەشاری سلێمانی لەدایك بووە و هەر لەو شارە خوێندوویەتی.
لەدوای كۆتایی هاتنی یەكەمین جەنگی گێتی، هاوكاری جوڵانەوەی نیشتمانیی شێخ مەحموودی حەفید بووە.
ساڵی 1922 بەئەندامی جەمعییەتی كوردستان هەڵبژێردرا كە مستەفا پاشا یاموڵكی سەرۆكی بوو.
لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی شاری سلێمانی، (کۆمەڵەی مودافەعەی وەتەن)یان دامەزراند و خۆی بەسەرۆکی کۆمەڵەکە ھەڵبژێردرا.
دوای روخاندنی حكومەتی شێخ، چۆتە بەغداد و لە 20ی كانوونی دووەمی 1924 لەگەڵ ( شێخ قادری حەفید، عیزەت بەگی جاف، میرزا فەرەجی حاجی شەریف، محەمەد بەگی فەتاح پاشا) وەك نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بوونە ئەندامی (ئەنجومەنی تەئسیسی عیراق).
ساڵی دواتر، لە 7ی ئازاری 1925 بەپارێزگاری سلێمانی دانرا و وەك یەكەم پارێزگاری سەردەمی پاشایەتیی عیراق دەستبەكار بوو.
لە پۆستی پارێزگاردا خزمەتێكی زۆری لەرشتەكانی ئاوەدانی و پەروەردە و رۆشنبیری و هونەری و رۆژنامەگەری پێشكەشكرد.
پشتیوانێكی بەهێزی دامەزراندنی كۆمەڵەی زانستیی كوردان بوو، لە 13ی نیسانی 1926 ئەو كۆمەڵەیە دامەزرا و وەك پشتیوانییەكی مەعنەوی كۆمەڵەكە، خۆی وەك پارێزگار بووە بەسەرۆكی دەستەی كارگێڕی، كۆمەڵەی زانستیی كوردان، خزمەتی زۆری لە بوارەكانی خوێندەواری و رۆشنبیری و هونەری پێشكەش كرد.
ئەحمەد بەگ ھەوڵی زۆریدا بۆ كردنەوەی قوتابخانەی كچان لەسلێمانی ، لە21ی نیسانی 1926 ئەو قوتابخانەیە بەناوی قوتابخانەی زەهرای كچان كرایەوە، خزمەتێكی زۆری بەبواری خوێندن و پەروەردەی كچان و بوارەكانی دیكەی هونەری و رۆشنبیری لەو سەردەمەدا كرد.
ئەحمەد بەگ تا 9ی نیسانی 1927 بەپارێزگاری سلێمانی مایەوە. جارێكی تر لە28ی ئەیلولی 1930 بۆتەوە بەپارێزگاری سلێمانی و تا 28ی نیسانی 1935 لەو پۆستەدا ماوەتەوە و خزمەتی كردووە.
پاشان بووە بەپارێزگاری هەولێر و تا 24ی ئازاری 1939 لەو شارە خزمەتی كردووە. دواتر بووە بە پشكنەری كارگێڕی لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق. ساڵی 1941 لە پیشەکەی خانەنشین بووە. ساڵی 1943 وەك نوێنەری شاری سلێمانی بەئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵبژێردراوە.
ساڵانی كۆتایی ژیانی دوور لەكاری سیاسی و كارگێڕی لەشاری بەغدا بەسەر برد.
رۆژی 13ی كانونی یەكەمی 1963 كۆچی دوایی كردو چووە بەر دلۆڤانی خودا. دروودی رێزو وەفاو ئەمەكداری بۆ گیانی پاكی ئەحمەد بەگی تۆفیق بەگ، ئەو پیاوەی لەچەند رشتەیەكی جیاوازدا خزمەتی بەشارو وڵاتەكەی كردو نەمری بۆ خۆی تۆمار كرد.

كەریم زەند؛ گەڕیدەیەکی کوردستانی!
كەریم زەند ناوێكی دیارو پرشنگدارە لە مێژووی گەلی كوردستاندا، لەچەند رشتەو بوارێكی جیاوازدا خزمەتی زۆری پێشكەش بەگەلو نیشتمانەكەی كردووە.
ئەو وەك نووسەرو رۆژنامەنووس و مێژوونووس و گەڕیدە و جوگرافیناس خزمەتی كردووە و خاوەنی خەرمانێك لە بەرهەمی نوسراو و چاپكراوە.
ناوی تەواوی کەریم كوڕی محەمەد ساڵح كوڕی حاجی سەلیم كوڕی ئەمین ئاغای چنگیانە و بە (كەریم زەند) ناسراوە.
ساڵی 1924 لەگەڕەكی مەڵكەندی شاری سلێمانی لەدایك بووە.
قۆناغەكانی خوێندنی لە سلێمانی و بەغدا تەواو كردووە.
ساڵی 1944 بڕوانامەی خانەی مامۆستایانی لەبەغدا بەدەستهێناوە و زیاتر لە 15 ساڵ وەك مامۆستا خزمەتی بە خوێندكاران و رەوتی خوێندن لە باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان كردووە.
لەسەردەمی كۆماری كوردستان لەمەهاباد، وانەی بەزمانی شیرینی كوردی بە منداڵانی ژێر سایەی ئەو كۆمارە ئازادە وتووەتەوە.
كەریم زەند پیاوێكی تێكۆشەر و ئازادیخواز بووە، لەزۆربەی حزب و رێكخراوەكانی كوردستاندا بۆ رزگاریی گەلەكەی خەباتی كردووە. لەژیانی سیاسییدا، ئەندامی چالاك و پێشكەوتووی كۆمەڵی برایەتی و حزبەكانی هیوا و ژێكاف و پارتی دیموكراتی كوردستان بووە و نەخشی دیاری لەو حزبانەدا هەبووە.
بەهۆی هەڵوێستە سیاسی و نیشتمانییەكانیەوە تووشی گرتن و راونان و دوورخستنەوە بووە، لەو چوارچێوەیەدا دوو ساڵ زیندانی بووە و 13ساڵیشی بەدوورخراوەیی لەنیشتمان بەسەر بردووە.
لەرێكخراوە پیشەییەكانی مامۆستایان و نووسەران رۆڵی دیار و پێشەنگی هەبووە و لەرێی ئەو دوو رێكخراوەوە خزمەتی زۆری پێشكەش بە نووسەران و مامۆستایان كردووە.
مامۆستا كەریم زەند خاوەنی قەڵەمێكی دیار و سەنگین بووە و وەك نووسەر و رۆژنامەنووس خزمەتی كردووە، خاوەنی سەدان وتاری هەمەجۆر و دەیان كتێبی ناوازەی مێژوویی و جوگرافییە، لەدیاترین كتێبەكانی (تۆماری تەمەن)ە كە بە هەشت بەرگ بڵاوكراوەتەوە.
ئەوەشی كە جێگەی سەرنج و تێڕامانە ئەوەیە مامۆستا زەند وەك گەڕیدەیەك زۆربەی خاكی كوردستان بەپێ گەڕاوە و ئاشنای جوگرافیای كوردستان بووە کە بە نووسین بەرجەستەی كردووە.
پاش خزمەتێكی زۆر بەكایەكانی پەروەردە و رۆشنبیری و مێژوو و جوگرافیای كوردستان، مامۆستا كەریم زەند لە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی 2017 كۆچی دوایی كرد و چووە دنیای نەمرانی نیشتمانەوە.
دروودی رێز و وەفا و ئەمەكداری بۆ گیانی پاكو پیرۆزی مامۆستا زەندی مێژوونووس و گەڕیدە و جوگرافیناس.

ڕەشۆڵ – هونەرمەند و وڵات پەروەر
رەشۆڵ هونەرمەندێكی دیارو ناسراوی كوردستانە و بەدەنگە بەسۆز و ئەفسوناوییەكەی خزمەتێكی زۆری بەهونەری كوردی كردووە.
رەشید حاجی عەبدوڵڵا میرزا عەزیز ناوی تەواوی ئەو هونەرمەندەیە و بە ڕەشۆڵ ناسراوە.
ساڵی 1912 لەگەڕەكی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەبنەماڵەیەكی ناودار له دایك بووە.
رەشۆڵ هەر لەسەرەتای ژیانی لاوێتیەوە خولیای هونەری گۆرانی و مەقام بووە.
لەبیستەكانی سەدەی رابردوو لەگەڵ مەلا كەریمی هونەرمەند چونەتە بەغداو لەوێ چەند گۆرانیەكانیان لەسەر قەوان تۆمار كردووە.
لەدوای كردنەوەی ئیزگەی كوردی بەغداش، چەند گۆرانی و مەقامێكی دیكەی تۆمار كردووە و لەرێی ئەو ئیزگەیەوە لەسەرانسەری كوردستاندا ناسراوە.
رەشۆڵی هونەرمەند بایەخی زۆری بەمەقام داوە و لەساڵانی چلەكاندا چەند مەقامێكی تۆمار كردووە.
رەشۆڵ لەگەڵ تیپی مۆسیقای مەولەوی كاری كردووە و بەرهەمەكانی لەگەڵ ئەو تیپەدا شەقڵێكی بەرزی هونەری وەرگرتووە.
سەرباری كاری هونەری، رەشۆڵ پیاوێكی كوردپەروەر بووە و بەشداری كاریگەری كردووە لەراپەرینی 6ی ئەیلولی 1930و بەشداری شۆڕشەكانی كوردستانی كردووە و هەر كە پێشمەرگە بووە لەریزی شۆڕشی ئەیلول بەهۆی نەخۆشییەوە لە14ی تەمووزی 1974 كۆچی دوایی كردووەو لەدەربەندی رایات بەخاك سپێردراوە.
ئەختەری خێزانیشی ژنێكی ئازاو تێكۆشەر بووە و لەخۆپیشاندانی هێنانهوهی تەرمی مەلیكی كوردستان شێخ مەحموودی حەفید لەساڵی 1956 لەشاری سلێمانی بەگوللەی دوژمنان شەهید كراوە.
درودی رێزی وەفاو ئەمەكداری بۆ رۆحی پاكی رەشۆڵ و ئەختەری خێزانی.

نەوشیروان مستەفا: قەڵەمێکی سەنگین
نەوشیروان مستەفا سەركردەیەكی گەورە و ناوداری سیاسی و قەڵەمێكی سهنگین و دیاری كوردستانە و لەو بوارانەدا خزمەتی زۆر و زەوەندی پێشكەش بەگەل و نیشتمانەكەی كردووە.
ناكرێ باسی مێژووی نیو سەدەی رابردووی كوردستان بەبێ باسی ئەم سەركردەیە بكرێ.
تێكۆشانی سیاسی ئەو بۆ سەرەتای شەستەكانی سەدەی رابردوو ئەگەڕێتەوە ، لهكایهی رێكخراوهیی و حزبیدا خۆی پێگهیاندووه و تا بووه بهو سهركرده دیاره.
وەك سەركردەیەك شوێن پەنجەی بەتێكۆشانی كوردایەتییەوە دیارە و لەریزی سەركردە پێشەنگەكانی كوردستاندا بووە و كەسایەتیەكی سادە و خاكی و خۆشەویست و خاوەن پێگەیەكی بەرینی جەماوەری بووە.
نەوشیروان مستەفا نوسەر و روناكبیرە، نەك تەنها سیاسەتمەدار.
ساڵی 1944 لەگەڕەكی سەرشەقامی سلێمانی لەدایك بووە.
لە سلێمانی و بەغدا و نەمسا خوێندویەتی و هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و خوێندكاری دكتۆرا بووە لەنەمسا.
نەوشیروان مستەفا لەسەرەتای ژیانی گەنجییەوە، خولیای خوێندنەوە و نوسین و رۆژنامەگەری بووە و بەركوڵی نوسینە ئهدهبی و سیاسییهكانی لە رۆژنامهكانی رۆژی نوێ و ژین و گۆڤاری روناهی بڵاوكردووتەوە، لەدەرگای نوسینەوە لەدەرگای سیاسەتی داوە.
ساڵی 1968 بووەتە خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری رزگاری و ئەركی سەرنوسەری گۆڤارەكەی بەشازاد سائیب سپاردووە.
نوسينە سیاسی و ئهدهبییهكانی لهم گۆڤارهدا بڵاو كردووەتهوه.
دوای بهیاننامهی ئازار نوسینی ئهدهبی و سیاسی له رۆژنامه و گۆڤارهكانی هاوكاری و رۆشنبیری نوێ و بهیان بڵاو كردووەتهوه. بواری نوسین و رۆژنامەگەری جێگەی بایەخی ئەو بوون، هەر بۆیەش لەدوای دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ سەرۆک تاڵەبانی و ئەندامانی تری دەستەی دامەزرێنەر بڕیاری دەركردنی رۆژنامەكانی شەرارە و رێبازی نوێ لەشامەوە ئەدەن.
نەوشیروان مستەفا دید و بۆچونەكانی لەو دوو رۆژنامەیەدا بڵاو كردووەتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا و لەسەرەتای ئایاری 1978 لەچیای قەندیل هەواڵنامەی كوردستانی عێراقی دەركرد و رۆڵی سەرنوسەری ئەو بڵاوكراوەیەی بینی و ئەو بڵاوكراوەیە توانی مێژووی كار و چالاكییەكانی شۆڕش و هێزی پێشمەرگە دۆكۆمێنت بكات.
لەتشرینی دووەمی هەمان ساڵدا یەكەم ژمارەی گۆڤاری كۆمەڵەی دەركرد كە گۆڤارێكی فیكری و سیاسی گرنگ بوو، بۆ چەندین ساڵ ئەم گۆڤارە بەردەوام بوو لەدەرچوون.
هەروەها سەرپەرشتی گۆڤاری رێبازی نوێی كردو وتارەكانی تێدا بڵاو كردووەتەوە.
ئیزگەی دەنگی گەلی كوردستانیش وەك كەناڵێكی میدیایی شۆڕشی نوێ، جێی بایەخی ئەو بوون و سەرپەرشتی ئەكردو وتاری بۆ ئەنوسی.
نهوشیروان مستهفا زۆربهی نوسینهكانی بهناوی خۆیهوه نوسیوه، لهههندێ وێستگهشدا ناوی خوازراوی بهكار هێناوه و بهناوی رێژهن (ش.م)وە نووسیویەتی.
بێ لەكاری رۆژنامەنووسی، نەوشیروان مستەفا بایەخیشی بە بیرەوەری و لێكۆڵینەوەی مێژوویی داوە و خاوەنی چەندین كتێبی بەنرخ و دانسقەیه لەوانە (كورد و عەجەم، حكومهتی كوردستان كورد لەگەمەی سۆڤێتی دا، لەكەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ، پەنجەكان یەكتر دەشكێنن، خولانەوە لەناو بازنەدا، بەدەم رێگاوە گوڵ چنین) و چەندانی تر..
دوای كاروانێكی دوور و درێژی خەباتی سیاسی و پێشمەرگانە و كاری نوسین و رۆژنامەگەری ئەم سەركردە مەزن و بیرمەندو روناكبیرەی كوردستان لە رۆژی 19ی مایسی 2017 بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد،رۆژی دواتر له رێورهسمێكی شكۆداری میللی و رهسمیدا له ناو ئاپۆرای جهماوهردا لهگردی زهرگهتهی سلێمانی بهخاكسپێردرا و چووە ریزی نەمرانی نیشتمانەوە.
بهڵام بۆ هەتا هەتایە ناو و ناوبانگی وەك سەركردەیەكی پاك و ناودار و روناكبیرێكی گەورە ئەمێنێتەوە.
درود بۆ گیانی پاكو پیرۆزی نەوشیروان مستەفای سیاسەتمەدار و روناكبیر.

حەپسەخانی نەقیب؛ قەڵای ھیوا
حەپسەخانی نەقیب كەسایەتییەكی نیشتمانی و كۆمەڵایەتی و بەرگریكارێكی سەرسەختی مافەكانی ژنان و پشتیوانێكی بەهێزی پەروەردە و خوێندن و روناكبیری بوو.
حەپسەخان لەخانەوادەیەكی ناسراوی نیشتمانی و كۆمەڵایەتی و ئاینیی شاری سلێمانی بووە و كچی شێخ مەعروفی نەقیبی نەوەی كاك ئەحمەدی شێخ و هاوسەری شێخ قادری حەفیدە.
ساڵی 1891 لەشاری سلێمانی لەدایك بووە.
حەپسەخان خەمخۆرو چالاكوانی كاروباری ژنان بووە و لەساڵی1926 یەكەم قوتابخانەی كچانی لەشاری سلێمانی كردووەتەوە و خانووەكەی خۆی پێشكەش بەو قوتابخانەیە كردووە.
ساڵی 1930 یەكەم رێكخراوی بۆ داكۆكیكردن لەمافەكانی ژنانی بەناوی كۆمەڵەی ژنانی كورد دامەزراند.
حەپسەخان ژنێكی تێكۆشەرو كوردپەوەریش بووە و پشتیوانێكی بەهێزی جوڵانەوەی شێخ مەحموودی نەمر بووە و بەهۆی هەڵوێستەكانییەوە تووشی چەندین كێشە و گرفت و ئاوارەیی بووە.
حەپسەخان بەهۆی پێگەی كۆمەڵایەتییەوە دەنگێكی دلێر بووە بۆ گەیاندنی داخوازییەكانی كورد بەدامودەزگا نێودەوڵەتیەكان و لەدیارترین كارەكانی لەو بوارەدا ئەوەبوو كە ساڵی 1930 نامەیەكی بۆ كۆمەڵەی گەلان نووسیوە و لەنامەكەدا داوای لەو كۆمەڵەیە كردووە كە دان بەمافەكانی گەلی كوردستاندا بنێ و رێگە لە سیاسەتەكانی عیراق و بەریتانیا لەدژی گەلی كورد بگرێ.
حەپسەخان كەسێكی خێرخواز بووە و هەردەم بەهانای هەژاران و لێقەوماوانەوە چووە و لەساڵی 1942 لیژنەیەكی لەژنان پێكهێنا بۆ هاوكاری هەژاران و لێقەوماوانی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهان.
ئەم ژنە بەتوانایەی كورد هاوكاری و پشتیوانی مادی و مەعنەوی كۆماری كوردستانی لە مەهاباد كردووە و لەپای ئەو هەڵوێستەی پێشەوا قازی محەمەد نامەیەكی سوپاسگوزاری بۆ نووسیوە.
ئەم ژنە ناودارەی كورد لەرۆژی 12ی نیسانی 1953 لەتەمەنی 62 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و لەگردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاك سپێدرا، بەڵام ناو و ناوبانگ و خزمەت و بەخششەكانی بەنەمری و پیرۆزی دەمێننەوە.
درودی رێزی وەفا و ئەمەكداری بۆ گیانی پاكی حەپسەخانی نەقیبی كوردپەروەر و چالاكوانی ژنان و پشتیوانی خوێندن و روناكبیری.

ئەمین زەکی بەگ؛ باوكی مێژووی كورد!
محهمهد ئهمین زهكی كهسایهتییهكی گەورە و دیاری گهلی کوردستانە و وهك ئهفسهرێكی باڵای سهربازی و وهزیر و پهرلهمانتار و ئهدیب و شاعیرخزمهتی كردووه، لهسهرووی ههموو ئهوانهوه مێژوونووسێكی گهورهیه و شوێن پهنجهی بهنوسینهوهی مێژووی كوردهوه دیاره و بهباوكی مێژووی كورد ناودێر كراوه.
محهمهد ئهمین زهكی ساڵی 1880 لهگهڕهكی گۆیژهی شاری سلێمانی لهدایك بووه.
لەسلێمانی و بەغدا خوێندوویەتی ـ دواتر خوێندنی باڵای سهربازی له ئیستهنبوڵ تهواو كردووه، وهك ئهفسهرێكی پله بهرز لهسوپای عوسمانی خزمهتی كردووه.
لهدوای جهنگی جیهانی یەکەم ئهگهرێتهوه بۆ عیراق و وهك ئهفسهر و پهرلهمانتار و وهزیر خزمهت ئهكات.
ئهوهی زیاتر ئهمین زهكی بهنهمری و ناسراوی هێشتووەتهوه كتێیبو بەرهەم و نوسراوهكانیەتی بهگشتیو بهرههمه مێژوویهكانیهتی بهتایبهتی، كهبهههر سێ زمانی كوردی و عهرهبی و توركی نوسیونی.
لهكێبه دیارهكانی (خولاسهی مێژووی كورد و كوردستان، مێژووی سلێمانی، مهشاهیرهكانی كورد و كوردستان)و چهندان بهرههمی دیكه.
ئەمین زەکی نێگارکێشیش بووە، چەندین تابلۆی رەنگینی لە دوا بەجێماوە.
ئهم كهسایهتییه دیارهی كورد له 10ی تهموزی 1948 لهتهمهنی 68 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و لهگردی سهیوانی شاری سلێمانی بهخاك سپێردرا.
لهساڵیادی کۆچی دوایی ئهمین زهكی مێژوونووس و ئهدیب و شاعیر و وهزیر و پهرلهمانتاردا، دوورد بۆ رۆحی پاكی.

هێرۆ خان؛ سیمبولی تێکۆشان
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، كەسایەتییەكی گەورە و ناوداری كوردستانە، ئەو وەك پێشمەرگەیەكی ئازاو جەسوور بەشداری شۆڕشی نوێی كوردستانی كردووە، لەچاوی كامێرەكەیەوە چالاكییەكانی هێزی پێشمەرگە و بۆردۆمانی فڕۆكە و تۆپخانەكانی رژێمی بەعسی بۆ سەر ناوچە ئازادكراوەكان تۆمار كردووە، خاوەنی گەورەترین ئەرشیفی شۆڕشی نوێیە.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كە بە (هێرۆ خان) ناسراوە، رۆژی 12ی حوزەیرانی 1948 لەشاری سلێمانی لەدایك بووە. لەئامێزی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد سیاسەتمەدار و رووناكبیر و خاتوو ساجیدە صاڵح (بە گەلاوێژ ناسراوە) نووسەرو رۆماننووسدا پەروەردە بووە، ئیدی هەر لەمنداڵییەوە ئاشنای كتێبو خولیای خوێندنەوە بووە.
بەهۆی كاری سیاسیی باوكییەوە، وەك خۆی ئەڵێ ماڵەكەیان وەك جانتایەكی سەفەریی گەڕۆك بووە، هەر بۆیەش قۆناغەكانی خوێندنی لەچەند شارێك تەواو كردووە.
قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەنێوان شارەكانی كەركوك و بەغدا و سلێمانی و تاران تەواو كردووە.
دواتر بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە بەشی دەروونناسیی كۆلیجی پەروەردەی زانكۆی بەغدا بەدەستهێناوە.
سەرەتای ساڵی 1970 لەگەڵ سەرۆك مام جەلال ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و بەرهەمی ئەو هاوسەرگیرییە، دوو كوڕ بووە (بافڵ، قوباد).
ئیدی هێرۆخان وەك هاوژین و هاوخەباتیی سەرۆك مام جەلال رێگەی سەختی تێكۆشانی هەڵبژاردووە.
لەگەرمەی شۆڕشی نوێدا، جگەر گۆشەكانی لای باوكو دایكی لەلەندەن بەجێدەهێلێ، لەگەڵ سەرۆك مام جەلال ئەچێتە كۆڕی گەرمی تێكۆشانەوە.
لەشاخ خولیای كاری میدیایی بووە، هەربۆیەش لەرێی چاوە بچووكەكانی كامێراكانی ڤیدیۆ و فۆتۆوە، چالاكییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بۆردومانی فرۆكە و تۆپخانەكانی رژێمی بەعس تۆمار ئەكات و وەك رۆژنامەنووسێكی پێشمەرگەی ئازاو بوێر، لەمەیدانی جەنگدا موجازەفە بەژیانی خۆی ئەكات. خاوەنی گەورەترین تۆمارو ئەرشیفی شۆڕشی نوێی كوردستانە.
ئەوەش خزمەتێكی گەورەیە بەمێژووی شۆڕش کە ئەڕژێتە ناو مێژووی گەورەی كوردستانەوە.
ناوی (هێرۆخان)یش وەك یەكەم ژنە وێنەگری پێشمەرگە بەشانازییەوە ئەچێتە دیرۆكی زێڕینی كوردستانەوە.
دوای راپەڕینی ئازادیی كوردستان، هێرۆ خان لەچەند بوارێكی دیكە خزمەتی كرد.
سەرەتا رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانی دروستكرد، ئەو رێكخراوە خزمەتی زۆری بەمنداڵان كرد و بەردەوامە لەكار و چالاکیەکانی.
ئەو چۆن لەشاخ خولیای كاری میدیایی بوو، لەشاریش بەدیدێكی نوێوە درێژەی بەو خولیایەدا، تەلەفزیۆنی خاك و كەناڵی ئاسمانی كوردساتی كردەوە، ئەو دوو كەناڵە میدیاییە، كە بەردەوامن لە كار، خزمەتی زۆریان بەبوارەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی كوردستان كردووە.
هەروەها بڕیاری دەركردنی گۆڤاری خاك و پەپوولە و سیخورمەی دا. ئەوانەش هەریەكەیان لەبواری خۆیدا خزمەتی زۆریان كرد.
هێرۆ خان بەحوكمی پێگەی سیاسی، رۆڵی دیاری هەبوو لە پاراستنی شوێنەوارەكان و خانووە كلتورییەكان و موڵكی گشتی.
ھێرۆ خان پشتیوانی چەندین پرۆژەی کلتووری بووە، لەوانە: گەلەری زاموا، پاراستن و چاپکردنی دەستنووسە کۆنەکان، مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە، پاراستنی سەرا، پرۆژەی پەیکەرسازی و چەندانی تر.
ئەو وەك كەسێكی قاڵبووی ناو كاری سیاسی، رۆڵی دیاری سیاسیی لەترۆپكی رێكخراوەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بینی.
بەهۆی ئەو خزمەتە زۆرانەی هێرۆ خان لەبوارەكانی كاری خێرخوازی و میدیایی و پاراستنی شوێنە كلتورییەكان پێشكەشی كردووە، چەند جارێك لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە خەڵاتی رێزڵینانی پێبەخشراوە.
لەكۆتاییدا هیوای لەشساغی و تەمەن درێژی بۆ هێرۆخان ئەخوازم، ئەو ژنەی لەكۆڕی تێكۆشانی شاخ و خەباتی مەدەنی شاردا، زۆربەی ژیانی خۆی بەخزمەتكردنی گەلەكەی بەخشی و مێژووویەكی جوانی تۆمار كردو وەك هێمای تێكۆشان و بەرخودان و بەخشندەیی ئەچێتە دیرۆكەوە.

ئارام : شاسواری رەنجدەران
دهبا فاشییهكان بزانن
وا ئێستاکە لە کوردستانی ئاراما
لەكوردستانی قەتماغەو كێڵگەی زاما
هەر دهوهنهو بن تاشەبەردی چیایە
سەنگەرێکە و قوتابخانەی دروستبوونی ئارامێكی تری تیایە
(هەڤاڵ كوێستانی)
شەهید ئارام سەركردەیەكی دیار و روناكبیریی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، رۆڵی دیاری لەبواری سیاسی و روناكبیردا هەبووە. لەغیابی سەركردایەتیی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستاندا، وەك رابەری كۆمەڵە و سەرۆكی كۆمیتەی هەرێمەكان رەفتاری كرد و هیمەتێكی گەورەی شۆڕشگێڕانەی نواند بۆ هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ و بەئەندازیاری جێبهجێكردنی ئەو دەستپێشخەرییە مێژووییە دادەنرێ.
شاسوار جەلال سەعید غەنی كە لەخەباتی شار و شاخدا بەئارام ناسراوە، ساڵی 1947 لەگەڕەكی مەڵكەندیی شاری سلێمانی لەدایك بووە.
قۆناغەكانی خوێندنی لەسلێمانی و بەغدا تەواو كردووە و ساڵی 1970 بڕوانامهی بهكالۆریۆسی له كۆلیجی بازرگانیی زانكۆی بهغدا بهدهستهێنا.
ئارام لەسەرەتای دامەزراندنی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە پەیوەندی كردووە و رۆڵی دیاری لەگەشەپێدان و بڵاوكردنەوەی بیر و باوەڕەكانیدا هەبووە و بایەخێكی زۆریشی بە رێكخراوەكانی خوێندكاران و لاوان داوە و یەكێك لەكادیرە دیار و هەڵسوڕاوەكانیان بووە.
ئارام تێكۆشەرێكی ئازا و بەهەڵویست بووە و ساڵی 1974 بەشداری شۆڕشی ئەیلولی كردووە و لەدوای شكستی ئەو شۆڕشە، لەتێكۆشان لە كۆمەڵەدا بەردەوام بووە و رۆڵێكی دیاری لە ئامادەكارییەكانی دەستپێكردنەوە و هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێدا هەبووە و بۆ ئهو مهبهسته چووه شاخ و لەو پێناوەشدا گیانی خۆی بەخشی.
بێ لەبواری سیاسی، ئارام بایەخێكی زۆریشی بەبواری فكری و رۆشنبیری داوە، لەساڵی 1972ەوە وتارەكانی لەرۆژنامەی هاوكاری بڵاو دەكردەوە و لەوتارەكانیدا بایەخی بەبیروباوەڕی چەپ و ئەزمونی خەباتی گەلان داوە و بەشێكی ئەو وتارانەی كە ساڵانی 1972و 1973 لەو رۆژنامەیەدا بڵاوی كردونەتەوە، ساڵی 1982 لەشاخ و لەدووتوێی كتێبێكدا بەناوی( ئارامو بزووتنەوەی ئینتەرناسیونالیستی)كە مەلا بەختیار پێشەكی بۆ نوسیوە چاپ و بڵاوكراتەوە.
بەشێكی تری نوسینەكانی بەناوی (هەڵبژاردەیەك لەنوسینەكانی شەهید ئارام) كەنەجمەدین عەزیز (سالار) پێشەكی بۆ نوسیوە، لەساڵی 1980 لەچاپخانەی شەھید برایم عەزۆ لەگوندی زەڵێ چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
محەمەد عەبدولكەریم سۆڵەیی لەساڵی 2007 بەشێكی نوسینەكانی شەهید ئارامی لە دووتوێی كتێبیكی دوو بەرگیدا چاپو بڵاو كردۆتەوە.
هەروەها ئەكادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی كادیرانیش لەچوارچێوەی چاپكردنەوەی ئەدەبیاتی شۆڕشى نوێدا بەشێك لە بەرهەمەكانی ئارامی چاپ و بڵاوكرۆدتەوە.
ساڵی 2012 فەرید ئەسەسەرد نامیلكەیەكی بەناوی (ئارامو رۆڵی لەبزووتنەوەی سیاسیدا) بڵاو كرۆدتەوەو نامیلكەكە لێكۆڵینەوەیەكی وردە تیشك ئەخاتە سەر بیرو تێڕوانینە سیاسییەكانی ئارام.
44 ساڵ لەمەوبەر و لە 31ی كانونی دووەمی 1978 ئەم سەركردە و روناكبیرە گەورەیە بەدەستی خائینانی كورد لەگوندی تەنگیسەری ناوچەی قەرەداخ شەھید کرا و ھەر لەوێ بەخاك سپێردرا.
درودی رێز و وەفا و ئەمەكداری بۆ گیانی پاك و پیرۆزی كاك ئارامی سەركردە و روناكبیر.
سەرچاوە:
ئینسكۆپیدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبڵاوكراوەكانی ئەكادیمیای هۆشیاریو پێگەیاندنی كادیران-2016.

رهفیق حیلمی؛ سیاسەتمەدار و رووناکبیر
رهفیق حیلمی مێژوونوس و ئهدیب و سیاسهتمهدارێكی ناسراوی كوردستانه. لهچهندین بوار و رشتهی جیا جیادا خزمهتی كردووه.
ساڵی 1898 لهگهڕهكی ئیمام قاسمی شاری كهركووك لهدایك بووه و دواتر بهماڵهوه چونهته سلێمانی.
لهكهركوك و كفری و سلێمانی و بهغدا خوێندویهتی. خوێندنی باڵای سهربازیی له ئهستهنبوڵ تهواو كردووه.
لهدوای جهنگی یهكهمی جیهان، بۆته راوێژكار و وهرگێڕ و نوسهری شهخسیی شێخ مهحمودی نهمر.
راوێژكاری پهروهردهیی مستهفا پاشا یاموڵكی وهزیری مهعاریفی حكومهتهكهی شێخ مهحموود بووه.
لهرۆژنامهی بانگی كوردستان نووسهر بووه، سهرنوسهری رۆژنامهی ئومێدی ئیستقلال بووه و لهزۆربهی رۆژنامه و گۆڤارهكانی سهردهمی خۆی بهرههمهكانی بڵاو كردۆتهوه.
دهستهی دامهزرێنهری حزبی هیوا و سهرۆكی ئهو حزبه بووه.
لهبواری پهروهردهشدا خزمهتێكی بهرچاوی كردووه و پڕۆگرامی خوێندنی قوتابخانهكانی بۆ سهر زمانی كوردی وهرگێڕاوه و بهڕێوهبهری مهعاریفی كهركوك و چهند پارێزگایهكی تری عیراق بووه.
خاوهنی چهندین كتێبی مێژوویی و ئهدهبیه، یاداشتهكانی لهدیارترین بهرههمهكانیەتی كه ئاوێنهی مێژووی روداوهكانی كوردستانی سهردهمی خۆیهتی.
له4ی ئابی 1960 لهشاری سلێمانی كۆچی دوایی كردو لهگردی سهیوان بهخاك سپێردرا.
لهساڵڕۆژی كۆچی دوایی مامۆستا رهفیق حیلمی سڵاو لهگیانی پاكی ئهو كهڵه پیاوهى لهچهندین كایهی ئهدهبی و سیاسی و پهروهردهیی و روناكبیری بهوپهڕی پشوو درێژییهوه خزمهتی كرد.

ئیبراهیم ئەحمەد: مەشخەڵی بیری نوێ
مەژی بۆ مردن، بمرە بۆ ژیان
چۆن قازانج ئەکەی، تا نەکەی زیان؟
لەزڕەی زنجیر دڵت نەلەرزێ
پێوەند بۆ لەشە نەوەک بۆ گیان!
مامۆستا برایم ئەحمەد سەرباری ئەوەی كە كەسایەتییەكی گەورەی سیاسیی كوردستان بووە، لە بوارەكانی ئەدەبی و روناكبیریشدا قەڵەمێكی دیار و مەشخەڵێكی داگیرساوی بیری نوێ و پێشكەوتنخواز بووە و لەقۆناغێكی تاریكدا بەرهەمەكانی وەك چرایەكی رۆشن و پرشنگدار كوردستانیان روناك كردووەتەوە.
مامۆستا برایم لەرۆژی 5ی ئاداری 1914 لەگەڕەكی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایك بووە.
لەسلێمانی و بەغدا قۆناغەكانی خوێندنی تەواو كردووە و ساڵی 1937 كۆلیجی مافی زانكۆی بەغدای تەواو كردووە.
مامۆستا برایم ئەحمەد هەر لەسەردەمی لاوییەوە خولیای جیهانی ئەدەب و نوسین بووە و لەتەمەنی 18ساڵییەوە لەرۆژنامەی ژیانی پیرەمێرد بەرهەمەكانی بڵاو كردووتەوە و پیرەمێرد پێی سەرسام بووە و وەك كوردیزانێكی رەوان و نەوجەوانێكی هەڵكەوتوو وەسفی كردووە.
مامۆستا برایم لەسەردەمی خوێندكاری لەبەغدا لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێیدا كۆمەڵەی لاوانی كوردی دامەزراندووە و گۆڤاری دیاری لاوانی دەركردووە.
مامۆستا برایم سیاسەتمەدارێكی هەڵكەوتوو بووە و لە حزبەكانی ژێكاف و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران و پارتی دیموكراتی كوردستانی عیراق رۆڵی دیاری هەبووە و وەك سەركردەیەكی روناكبیر شوێن پەنجەی بەئەدەبیاتی سیاسی ئەو حزبانەوە دیارە.
مامۆستا برایم لەكایەی ئەدەبی و روناكبیریشدا شوێن پەنجەی دیارە و پیاوێكی فرە بەهرە بووە و لەبوارەكانی شیعر و پەخشان و رۆمان و چیرۆك و مێژوو و زمان و وەرگێڕان خزمەتی كردووە و خاوەنی 26 كتێبە و ژانی گەل و كوێرەوەری و دواتیری كەوان لەنمونەی شاکارە بەرزەكانی ئەون.
مامۆستا برایم ئەحمەد لەبواری رۆژنامەگەریشدا رۆڵی دیار و درەوشاوەی هەبووە و گۆڤاری گەلاوێژ بەیەكێك لەو ئەستێرە پرشنگدار و درەوشاوانە دادەنرێت كە دەوری زۆری لەهۆشیاری سیاسی و روناكبیریدا هەبووە.
ئەم گۆڤارە لەنێوان ساڵانی(1939-1949) بۆ ماوەی 10ساڵ دەرچووە و مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد خاوەنی ئیمتیازو مامۆستا عەلادین سەجادی سەرنوسەری بووە.
گۆڤاری گەلاوێژ بایەخی بەبڵاوكردنەوەی بابەتی ئەدەبی و رۆشنبیری و سیاسی داوە ئەوەش لەوكاتەدا خزمەتێكی گەورەی بەرەوتی روناكبیری لەكوردستان كردووە و هۆكاری سەرەكی گەشەپێدانی رۆژنامەگەری و
پاراو كردنی زمانی كوردی بووە.
ئەم گۆڤارە شێوازی رێنوسی نوێی كوردی هێنایە ئاراوە و زمانی كوردی لە وشەی بێگانە بژار كرد و كوردییەكی جوان و پاراوی هێنایە كایەوە.
گۆڤاری گەلاوێژ گۆڤارێكی سەنگین بووە و قەڵەمی دیاری وەك (ئەمین زەكی، پیرەمێرد، تۆفیق وەهبی، شاكر فەتاح، شێخ محەمەدی خاڵ، حسین حوزنی عەبدوڵا جەوهەر و چەندانی تر بەرهەمەكانیان تێدا بڵاو كردووەتەوە.
دەركردنی گۆڤاری گەلاوێژ خزمەتێكی گەورەی بە هەموو كایە فكری و رۆشنبیری و مەعریفییەكانی كۆمەڵی كوردستان كردووە و روخسارێكی جوانی رۆشنبیری بەشاری سلێمانی داوە و بۆتە هۆی ئەوەی هەر لەو سەردەمەوە بەهەوڵی مامۆستا برایم و روناكبیرانی تر سلێمانی وەك شاری رۆشنبیری بدرەوشیێتەوە.
مامۆستا برایم ئەحمەد لەبوارەكانی سیاسی و روناكبیری خزمەتێكی زۆری پێشكەش كردووە و شوێن پەنجەی دیارە.
بەداخەوە ئەم پیاوە گەورەیە لە رۆژی 8ی نیسانی 2000 بۆ دواجار لەشاری لەندەن ماڵئاوایی كرد و تهرمهكهی برایەوە بۆ كوردستان و لەگردی سەلیم بەگی شاری سلێمانی بەخاك سپێردرا و چووە ریزی نەمرانی كوردستانەوە.

نەجمەدین مەلا؛ کەشتیی خوێندن و زانست و ئەدەب!
نەجمەدین مەلا وەك شاعیرو چیرۆكنووس و نووسەر و مامۆستا خزمەتی بەكاروانی روناكبیری و خوێندەواری کوردەواری كردووە.
نەجمەدین كوڕی مەلا غەفور كوڕی مەلا عەلی كوڕی مەلا برایم كە بەنەجمەدین مەلا ناسراوە. ساڵی 1898 لەشاری سلێمانی لەدایك بووە و لەئامێزی خێزانێكی ئاینیی رۆشنبیر و زانستپەروەردا گەورە بووە.
لای باوكی فێری خوێندنەوە و نوسین بووە و لەسەر دەستی زانای ناودار شێخ مستەفای قازی بڕوانامەی خوێندنی ئاینی بەدەستهێناوە.
ماوەیەك وەك فەرمانبەری میری لە رانیە خزمەتی كردووە.
نەجمەدین مەلا لە سەرەتای ژیانی لاوییەوە خولیای كاری رۆژنامەنووسی بووە و وتاری ئەدەبی و شیعر و چیرۆكی فۆلكلۆری و كەلەپوری لە رۆژنامەی زاری كرمانجی بڵاو كردووەتەوە كە مامۆستا حسێن حوزنی موكریانی لەشاری رەواندز دەریكردووە.
هاوكارێكی بەردەوامی رۆژنامەكانی ژین و ژیانی پیرەمێرد بووە لەسلێمانی وتار و چیرۆك و شیعری تێیاندا بڵاو كردووەتەوە.
چیرۆكی لە زمانەكانی عەرەبی و فارسیشەوە وەرگێڕاوە و لەو دوو رۆژنامەیەدا بڵاوی كردونەتەوە.
ھەروەھا لە گەلاوێژ و ھیوا و رۆژی نوێ و شەفەق بەرھەمەکانی بڵاوکردووەتەوە.ژیاننامە و شیعری چەند شاعیرێكی وەک کەشکۆڵ بەدەست نوسیوەتەوە و لەفەوتان رزگاری كردوون.
نەجمەدین مەلا خەمخۆری پەروەردە و خوێندن بووە و قوتابخانەیەكی تایبەتی بەناوی كەشتی نوح دامەزراندووە، مناڵان و گەورانی فێری خوێندەواری كردووە و نزیكەی حەوت هەزار كەسی فێری خوێندنەوە و نووسین كردووە.
لەدوای كۆچی دوایی ژیان و بەرهەمەكانی لەدووتوێی چەند كتێبێكدا چاپ و بڵاو كراونەتەوە.
بەداخەوە ئەم كەسایەتییە هەڵكەوتووەی كورد لە 23ی نیسانی 1962كۆچی دوایی كرد. هەرچەند وەسێتی كردبوو كە لەچیای ئەزمڕ بەخاك بسپێردرێ، بەڵام بەهۆی هەلومەرجی ئەو كاتەوە لە گردی سەیوانی سلێمانی بەخاك سپێردرا. لەدوای مۆركردنی رێكەوتنی ئازاری 1970 وەسێتەكەی جێبەجێ كراو لەرێورەسمێكی شكۆداردا لە سەر شاخی ئەزمڕ بەخاك سپێردرا.
درودی رێزو وەفا بۆ گیانی پاك و پیرۆزی مامۆستا نەجمەدین مەلای ئەدیب و روناكبیرو زانستپەروەر.

كەریمی عەلەكە، بەخشندە و فریادڕهسی ههژاران!
عەبدولكەریم ئەلیاس پۆڵس ئیبراهیم كە بەكەریمی عەلەكە ناسراوە، ساڵی 1867 لەشاری سلێمانی لەدایك بووە.
ئەو كەسایەتییەكی گەورەی نیشتمانی و كۆمەڵایەتی كوردستان بوو بەخەمخۆر و فریادڕەسی هەژارانی شاری سلێمانی دادەنرێت و لەسەردەمی جەنگی یەكەمی جیهان و قاتوقڕی سەفەر بەلكدا بەهانای هەژاران و نەدارانی ئەو شارەوە چووە و چەندان هاوڵاتی لەبرسێتی و مردن رزگار كردووە. بەوەش بەشانازییەوە ناوی لەلاپەڕە درەوشاوەكانی مێژوودا تۆمار كراوە.
كەریمی عەلەكە پیاوێكی مەسیحی بووە و بەرەچەڵەك خەڵكی گوندی هەرمۆتەی نزیك شاری كۆیەن.
ئەلیاس پۆلسی باوكی كە بازرگانێكی گەورە بووە و كاری بازرگانی لەنێوان شارەكانی سنە و سلێمانی و كۆیە و بەغدادا كردووە، بەهۆی فراوانبوونی كارەكەیەوە بەباشی زانیوە كە خۆی و هاوسەرەكەی بێنە شاری سلێمانی و ئیدی لەوێوە كۆچیان كردووە لەگەڕەكی گۆیژە نیشتەجێ بوون و مناڵیان بووە و مندڵەكانیان لەم شارە گەورە بوون.
كەریمی عەلەكە یەكێك لەو مناڵانە بووە و كەسێكی زرنگ و وریا بووە و خوێندنی تەواو كردووە و بێ لە زمانی دایك زمانەكانی كوردی و عەرەبی و فارسی و توركی و ئینگلیزی بەباشی زانیوە. عەلەكە هەمان رێچكەی كاری باوكی گرتووەتە بەرو بووە بەبازرگان و بازرگانێكی سەركەوتوو بووە و كاری بازرگانی لەنێوان سلێمانی و سنە و بەغدا و شام كردووە.
عەلەكە كەسێكی دەست و دڵ باش و خێرخواز بووە. لەسەردەمی جەنگی یەكەمی جیهان و نەهامەتی سەفەربەلكدا فریای هەژاران و لێقەوماوانی سلێمانی كەوتووە و دەیان خێزانی لەمردن رزگار كردووە، بەوەش مێژوویەكی پڕ لەشانازی و سەروەری بۆ خۆی و بنەماڵەكەی تۆمار كردووە.
هەربۆیەش وەك كەسایەتییەكی بەدیمەنی كۆمەڵایەتی لەهەموو لایەك رێزلێگیراو بووە و لەسەردەمی عوسمانییەكاندا پلەی دادوەری هەبووە لەدادگای سزای سلێمانی بۆ چارەسەركردنی كێشە دارایی و بازرگانییەكان.
ئەم كەسایەتییە گەورەیە جێگەی رێز و متمانەی مەلیكی كوردستان شێخ مەحموودی نەمر بووە و هەر بۆیەش كە لە 10ی تشرینی یەكەمی 1922 كابینەی حكومەتی پێكهێناوە، كەریمی عەلەكەی كردووە بەوەزیری دارایی.
لەو رێگەیەوە عەلەكە خزمەتێكی زۆری بەحكومەت و خەڵك كردووە.
دوای تێكچوونی حكومەتەكەی شێخ مەحمود، كەریمی عەلەكە بەماڵەوە دەچێتە شاری كەركوك و لەوێش خزمەتێكی زۆر بەخەڵك ئەكات.
پاشان ئەچێتە شاری بەغداو لەوێ نیشتەجێ ئەبێ و تا دوا رۆژەكانی ژیانی لەو شارە ئەمێنیتەوە.
بەداخەوە ئەم كەسایەتییە نیشتمانی و كۆمەڵایەتییە گەورەیە، لە رۆژی 25ی كانوونی دووەمی 1948 لەشاری بەغدا ماڵئاوایی كرد و لەگۆڕستانی كاسۆلیكی بەخاك سپێردرا.
درودی رێز و وەفا و ئەمەكداری بۆ گیانی پاكی كەریمی عەلەكەی كەسایەتیی نیشتمانی و كۆمەڵایەتی و فریادڕەسی هەژاران.

جەمال بابان، ئاوێنەی ئەدەب و مێژوو
جەمال بابان كەسایەتیی گەورەی كولتووری و مێژوویی كوردستان، لە بوارەكانی ڕۆشنبیری و مێژوویی و كارگێڕی خزمەتی زۆری پێشكەش بەگەل و نیشتمانەكەی كردووە و خاوەنی خەرمانێك بەرهەمی نووسراو و چاپكراوە، خزمەتەكانی بە شانازییەوە لە لاپەڕە درەوشاوەكانی مێژووی كوردستاندا تۆمار دەكرین.
جەمال كوڕی عەبدولقادر كوڕی عەزمی بەگ كوڕی مستەفا بەگ كوڕی سلێمان پاشا كوڕی ئەوڕەحمان پاشای بابان، ناوی تەواوی ئەم كەسایەتییە گەورەیەیە و بە جەمال بابان ناسراوە.
ساڵی 1927 لەشاری سلێمانی لە دایك بووە، لە ئامێزی خێزانێكی ناودار و ڕووناكبیردا پەروەردە بووە، قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو كردووە.
بۆ خوێندنی زانكۆ ڕووی كردووەتە شاری بەغدا و ساڵی 1946 لە كۆلیجی ماف وەرگیراوە و ساڵی 1950 بە سەركەوتوویی تەواویكردووە و بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە مافدا وەرگرتووە.
جەمال بابان، هەر لە سەرەتای ژیانی گەنجییەوە بایەخی بە ئەدەب بەگشتی و چیرۆك بە تایبەتی داوە، دواتر بایەخی بە نووسینی بابەتی مێژوویی داوە و چەندین كتێبی ناوازەی ئەدەبی و مێژوویی پێشكەش بە كتێبخانەی كوردی كردووە.
ساڵی 1957 یەكەم بەرهەمی ئەدەبی بە ناوی ( خانزاد) بڵاوكردووتەوە كە چیرۆك بووە،
دواتر چەندین بەرهەمی دیكەی ئەدەبی بڵاوكردووەتەوە لەوانە: (پەڵە هەورێكی چڵكن، سەی كەڵەك، مامە یارە، خەڕەكە شكاوەكە، ترش و شیرینی خاڵە ڕەجەب، قسەی نەستەقی پێشینان)و چەندانی تر.
مامۆستا جەمال بابان بایەخی بە بواری مێژووش داوە و خاوەنی چەندین كتێبی ناوازەی مێژووییە، لەوانە: (سلێمانی شارە گەشاوەكەم- چوار بەرگ، یاداشتنامەی ژیانم، گەشتێ بە ناخی تەمەندا، بابان لەمێژوودا و گەورە پیاوانی بابان، هەندێك داوەریی بەناوبانگ).
مامۆستا جەمال بە زمانی عەرەبیش بابەتی مێژوویی نووسیوەو خاوەنی چەند كتێبێكی بەنرخە، لەوانە: (اعلام الكرد- دوو بەرگ،اصول اسما ْ المدن والمواقع العراقیە- سێ بەرگ، بابان فی التاریخ و مشاهیر البابانیین، واقع كركوك).
لە بواری كارگێڕیشدا خزمەتی كردووە چەندین پۆستی جیا جیای وەرگرتووە لەوانە: (بەڕێوەبەری ناحیە، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، سەرۆكی شارەوانی، ئەمینداری گشتیی كۆڕی زانیاری كورد، بەڕێوەبەری دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی كوردی).
مامۆستا جەمال بابان، نووسەر و ڕووناكبیرێكی مەزن و بە توانا بووە، هەر بۆیەش ساڵی 1970 بە یەكەم سەرۆكی یەكێتیی نووسەرانی كورد هەڵبژێردراوە.
مامۆستا جەمال بابان بایەخی بە دامەزراندنی یانە و سەنتەری ڕۆشنبیری داوە، لەوانە: (یانەی ڕۆشنبیری سەلاحەدین لە بەغدا، سەنتەری ڕۆشنبیری بابان لە سلێمانی).
بەحوكمی ئەوەی مامۆستا جەمال دەرچووی كۆلیجی ماف بووە، لە دوای خانەنشیبوونی لە ساڵی 1976 كاری پارێزەری كردووە، پارێزەرێكی زیرەك و بە توانا بووە و تا ساڵی 2015 بەردەوام بووە لە كاری پارێزەری.
مامۆستا جەمال لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارە كوردی و عەرەبییەكان وتاری نووسیوە و خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەرو بەڕێوەبەری نووسینی چەند گۆڤارێك بووە، لەوانە : ( بەیان، گۆڤاری سلێمانی شارەوانیی سلێمانی، گۆڤاری بابان).
دوای خزمەتێكی زۆر بە كایەكانی ڕۆشنبیری و مێژوویی كوردستان، شەوی7 لە سەر 8ی ئەیلوولی 2023، مامۆستا جەمال بابان لە تەمەنی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی کردو لە گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی بە خاكی نیشتمان سپێردرا.

بێخود؛ باخەوانی وشە
دڵم بۆ زوڵف و رووی جانانە ئەگری
مناڵەو بۆ گو ڵ و رێحانە ئەگری
چرا کە وا ئیمشەو فرمێسک ئەرێژێ
ئەڵێی ھەر بۆ منی پەروانە ئەگری
بێخود
مەلا مەحموودی بێخود یهكێكه لهشاعیره ناودارهكانی كورد و خزمهتێكی گهورهی بهبواری ئهدهبی و کلتووری كوردستان كردووه.
ساڵی 1875 لهشاری سلێمانی لەدایک بووە و لە ئامێزی بنەماڵەی ئاینپهروهری موفتی پەروەردە بووه.
ههربۆیهش لهرێی زانا ئاینیهكانی سهردهمی خۆی دهرسه ئاینیهكانی خوێندووه و بایهخێكی زۆری بهبواری ئاینی داوه و بووه بەفهقێ و ماوەیەک حاکمی ھەڵەبجە بووە و دواتر تاكۆچی دوایی لە سلێمانی موفتی بووه.
ماوهكیش لهگهڵ روناكبیرانی هاوڕێی زێوهر و رهفیق حیلمی بهخۆبەخش مامۆستا بووه و دهرسی بهمناڵانی كورد گوتوه.
بێخود شاعیرێكی دیار و ناوداره خاوهنی دیوانی خۆیەتی کە ١٧٢ لاپەڕەیە و مامۆستا محەمەدی مەلا کەریم ئامادەی کردووە و چاپی کردووە. ئەو دیوانە كۆمهڵێك شیعری جوانی لەخۆگرتوە و شیعرهكانی شیعری دڵداری و ئاینی و كۆمهڵایهتین.
بێخود چەندین هۆنراوەی هەیە، کە بەرز و لێوانلێوی ڕەوانبێژین، بێخود خاوهنی چیرۆکێكی پاكی ئهشقه و دوای ئەوەی دەستگیرانهكهی کۆچی دوایی دەکات، بڕیار دەدات تا دوا ساتی ژیانی بێهاوسەر و هاودەم بمێنێتەوە.
شهست و پێنج ساڵ لهمهوبهر و بهدیاریكراوی له 25ی ئابی 1955 بێخودی شاعیر بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد و لهگردی سهیوانی شاری سلێمانی بهخاك سپێردرا.

تۆفیق وەهبی بەگ؛ گەنجینەی وشەکان!
تۆفیق وەهبی كەسایەتییەكی گەورەی كوردستانە و وەك نوسەر و مێژوونوس و زمانناس خزمەتی بەكاروانی مێژوو و ئەدەب و كولتووری كوردی كردووە.
وەهبی لە ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی 1891 لە شارۆچکەی چوارتای سەر بە پارێزگای سلێمانی لەباوەشی خێزانێكی خوێندەواردا چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوە.
قۆناغەكانی خوێندنی سەربازی لەسلێمانی و بەغداو ئەستەنبوڵ تەواو كرد و وەك ئەفسەر لە سوپای عوسمانیدا خزمەتی كرد.
دوای جەنگی جیهانی یەکەم گەڕایەوە كوردستان و عیراق وەك ئەفسەرێكی گەورە ڕۆڵی هەبووە لەدامەزراندن و پەروەردەكردنی ئەفسەرانی سوپای نوێی عیراق، رۆڵی دیاری دواتر وەك پارێزگاری سلێمانی و وەزیری ئابووری و بەرگری و مەعاریف لە حكومەتەكانی سەردەمی پاشایەتی خزمەتی كرد.
لەسەرەتای ساڵی 1958 بووە ئەندامی ئەنجومەنی ئەعیان.
لەدوای شۆڕشی 14ی گەلاوێژی 1958 عیراقی بەجێهێشت و لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا گیرسایەوە و تا دوا رۆژەكانی ژیانی لەوێ مایەوە.
تۆفیق وەهبی وەك نوسەر و مێژوونوس و زمانناسێكی كورد لەسەرەتای بیستەكان تا هەشتاكانی سەدەی رابردوو خزمەتێكی گەورەی بەگەلەكەی كرد.
لەو چوارچێوەیەدا خاوەنی چەندین كتێبی بەنرخە كەبەزمانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی نوسیونی. لەدیارترین كتێبەكانی ئەمانەن(دەستوری زمانی كوردی، خوێندنی باو، فەرهەنگی كوردی-ئینگلیزی كە بەهاوبەشی لەگەڵ ئەدمۆنز داینابوو).
تۆفیق وەهبی لەسەرەتای حەفتاكانەوە ئەندامی فەخری كۆڕی زانیاری كورد بووە و لە گۆڤارەكەی كۆڕدا چەندین لێكۆڵینەوەی بەنرخی بڵاو كردووەتەوە.
ئەم كەسایەتیە گەورەیەی كورد لە 5ی كانونی دووەمی 1984 لەلەندەن كۆچی دوایی كرد و لەسەر راسپاردەی خۆی لەرێورەسمێكی شكۆداردا بەئامادەبونی جەنابی مام جەلال لە گوندی زێوێی بناری شاخی پیرەمەگرون بەخاك سپێردرا.
درودی رێزو وەفا و ئەمەكداری بۆ گیانی پاك و پیرۆزی تۆفیق وەهبی بەگی نوسەر و مێژوونوس و وەزیر و ئەفسەر.

كەریم كابان؛ پیاوێک لەپەڕەی گوڵ
یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان
هەر چەند کەوتوومە دوورە وڵاتان
تەنیا گۆڕەکەم لە ڕێی خیڵان بێ
نزیک هەوارگەی جاف و گۆران بێ
کێلێکی بەرزیش بە قەت باڵای شەم
لە ژوور سەرم بێ، بێ زیاد و بێ کەم
وەلی دێوانە
كەریم كابان هونەرمەندێكی گەورەی كوردستانە و خزمەتی زۆری بەكاروانی هونەریی گۆرانیی كوردی كردووەو شوێن پەنجەی بەنوێكردنەوەو گەشەپێدانی ئەو هونەرەوە دیارە.
(كەریم جەلال مەحموود) ناوی تەواوی ئەم هونەرمەندەیە و بە كەریم كابان ناسراوە.
ساڵی 1927 لە گەڕەكی مەڵكەندیی شێخانی شاری سلێمانی لەدایك بووە.
مامۆستا كەریم لەئامێزی بنەماڵەی كاباندا گەورە بووە، كەبنەماڵەیەكی دیار و ناسراوی شاری سلێمانین و چەندین كەسایەتیی گەورەی سیاسی و كۆمەڵایەتی و روناكبیری و هونەرییان تێدا هەڵكەوتووە و خزمەتێكی زۆریان بەكاروانی تێكۆشانی كوردایەتیو هونەریو روناكبیری كردووە.
مامۆستا كەریم كابان رۆڵەی ئەو ماڵباتە رۆشنگەر و روناكبیرەیە و لەژێری شەپۆلی كاریگەری ئەوان بەگشتیو خانەوادە دەنگخۆشەكەیدا بەتایبەتی پەروەردە بووە، هەر لەقۆناغی خوێندنی سەرەتاییەوە خولیای هونەری گۆرانی بووە و بەشداری چالاكییە هونەرییەكانی قوتابخانەكەی كردووە.
ساڵی 1941 یەكەم گۆرانی وتوە. رادیۆی ئینگلیزەكان لەسلێمانی و رادیۆی كوردی بەغدا و رادیۆی شۆڕشی ئەیلول سێ دەروازەی گرنگ بوون بۆ ئەوەی دەنگی كابان سنوری شارەكەی ببڕێتو لەسەرانسەری كوردستانی گەورەدا دەنگ بداتەوە.
دواتریش لەرێی تیپی مۆسیقای سلێمانی و كەناڵەكانی دیكەی دەنگ و رەنگی میدیا و بەهۆی دەنگە بەسۆزو رەسەنەكەیەوە، زیاتر ناسراو جێگەی لەدڵ و دەروونی خەڵكی كوردستاندا كردەوە.
ئەم هونەرمەندە گەورەیە سەرباری خزمەت و بەخششە زۆرەكانی لەكایەی هونەردا، لەمەیدانی تێكۆشانی كوردایەتیشدا شوێنی دیارە و پیاوێكی كوردپەروەر و بەهەڵوێست بووە و هەر بۆیەش رووبەڕووی راونان و نەفیكردن بووەتەوە، بەڵام ئەوانە كۆڵیان پێنەداوە و لەگەڵ كاروانی تێكۆشانی كوردایەتی لەشار و شاخ رێی كردووە و خۆشترین گۆرانییەكانیشی (یاران وەسێتم و شەو) لەسەردەمی شاخ و لەرێی تیپی مۆسیقا و رادیۆی شۆڕشەوە پەخشكران و خەڵكی كوردستانیان سەرسام كرد.
ئەگەرچی مامۆستا كەریم كابان دەرچووی هیچ دەزگا و دامەزراوەیەكی هونەری نەبووە و نزیكەی بیست گۆرانیشی هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی خاوەن دەنگێكی رەسەن و ئەفسوناوی و خاوەن سەلیقە و ستایلی تایبەتی خۆی بوو، بووە ئەو هونەرمەندە گەورەیەی كەجێی شانازیی هەمووان بێت.
بەداخەوە ئەم هونەرمەندە گەورەیەی كوردستان لە رۆژی 14ی كانوونی دووەمی 2016 لەشاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
بەڵام بەهۆی خزمەتو گۆرانییە خۆشو دەنگە بەسۆزەكەیەوە هەمیشە بەنەمری ئەمێنێتەوە.
درودی رێز و وەفا و ئەمەكداری بۆ گیانی پاك و پیرۆزی كابانی هونەرمەندی مەزن.